ڕووسیا بڵاوكردنەوەی هێزە ئەتۆمییەكانی ڕادەگەیەنێت



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بایەخی زیاتر بە پتەوكردنی هێزە ئەتۆمییەكانی دەدات، لەڕێی بڵاوكردنەوەی مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ كە بڵاوكردنەوەی زۆر دواكەوتووە، لەگەڵ مووشەكی خێراتر لە دەنگ و ژێرئاوگەڕی نوێی ئەتۆمی.

پۆتین لە وتارێكیدا بەبۆنەی پشووی “بەرگریكار لە نیشتمان” ڕایگەیاند:”ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی هێزە چەكدارەكانی بە كەرەستەی پەرەسەندوو، لەپێناو زامنكردنی سەروەری وڵاتەكەی”.

بە وتەی پۆتین:”ئامادەی كەمكردنەوەی بنەماكانی سنورداركردنی چەكی ئەتۆمین، بە ڕاگرتنی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان لەلایەن زلهێزەكانەوە، گەر خۆرئاوا پاشەكشە نەكات لە دەستوەردانی لە ئۆكراینا”.

سەرۆكی ڕووسیا هەوڵیدا، جەخت لەسەر ئامانجەكانی ڕووسیا بكاتەوە لە ئۆكراینا لەڕێی” پاشەكشەكردنی لە بەڵێننامەی نیو ستارت بۆ بەرگرتن لە چەكی ئەتۆمی و ڕاگەیاندنی دانانی سیستمی ستراتیژی نوێ‌ لە شەڕەكان، و هەڕەشەكانی بۆ دەستكردنەوە بە تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان”.

پۆتین لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند:”مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ لە جۆری سارمات لەمساڵدا بڵاوەپێدەكەن. لەكاتێكدا دەبوو ساڵی ڕابردوو ئەو مووشەكانە بڵاوەپێبكەن”.

تۆڕی “سی.ئێن. ئێن” دەڵێت”ویلایەتە یەكگرتووەكان لەوبڕوایەدایە ڕووسیا سامارتی تاقیكردۆتەوە بەر لە سەردانەكەی سەرۆك جۆ بایدن لەم هەفتەیەدا بۆ ئۆكراینا، بەڵام تاقیكردنەوەكە شكستخواردوو بووە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش هیچ كۆمێنێكی لەسەر ڕاپۆرتەكەدا نەبووە”.

لەگەڵ ئەمەشدا، دەڵێت:”ڕووسیا بەردەوام دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی زیاتری سیستمی ئاسمانی كینجال و مووشەكەكانی زیركۆن كە لە دەریاوە هەڵدەدرێن و خێراییان لە دەنگ زیاترە”.

هەروەها پۆتین ئاماژەی بە پەرەپێدانی ڕووسیا كردبوو بۆ “هەموو كەرەستە و چەكە ئاساییەكانی هێزە چەكدارەكان و كاركردن لەسەر باشكردنی مەشق و ڕاهێنان و بەرهەمهێنانی كەرەستەی پەرەسەندوو، و پتەوكردنی پیشەسازی چەك و بەرزكردنەوەی پلەی ئەو سەربازانەی لە شەڕەكاندا كارامەیی خۆیان سەلماندووە”.

 

 

دەربەندیخان ؛ ئەو هاووڵاتییەی داوای كڕینی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كرد گیانی لەدەستدا
پێت دەربەندیخان ؛ ئەو هاووڵاتییەی داوای كڕینی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كرد گیانی لەدەستدا
ماڵپەڕێكی ئەمریكی؛ بەهاری هەرێم باراناوی و تەڕ دەبێت
دوات ماڵپەڕێكی ئەمریكی؛ بەهاری هەرێم باراناوی و تەڕ دەبێت
پەیوەنیدر