حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوژمەی 9 ملیار دینار 20 ئۆتۆمبێلی پێشكەوتووی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی دابینكرد.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، هەشت لەو ئۆتۆمبێلانە تایبەتن بە كاری ڕزگاركردن و فریاگوزاری ڕووداوە سروشتی و نەخوازراوەكان، 12 شیان جۆری تایبەتی ئاگركوژێنەوەن.
ڕاشیگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا 130 كارمەندیش لە بەرزترین ئاست لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕاهێنانیان پێكراوە.