كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت



بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 هات و بڕیارە لە 1ی مانگی 12ەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 بكرێت.

سەرچاوەیەكی ژمێریاری لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لیستی دابەشكردنی مووچە دراوە بە گەنجینەكان بۆ وردبینی و تا 25ی مانگ وردبینی كۆتایی دێت و دواتر چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئەگەرچی بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم دەبوو لە 25ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە بۆ سەرەتای مانگی دواتر دوادەخرێت و دابەشكردنی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.

ئەو سەرچاوەیەی ژمێریاری وتوشیەتی، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەستپێدەكات”.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێ‌ كرد، لەگەڵ هاتنی پارەی هاوكاری ئەمریكا پێدەچێت لە ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو مووچەی لیواكانی پێشمەرگە بدرێت و لیستی مووچە ڕابگەیەنرێت و لە ڕۆژی 4ی مانگەوە (یەك شەممە) بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت”.

پێشتر، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مانگانە و هەر 30 ڕۆژ جارێك حكومەتی هەرێم مووچەی دابەشكردووە و مووچەی فەرمانبەران نەفەوتاوە و لە ئەركی پێشینەی حكومەتە.

وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت
پێت وەزیرێكی عێراق: كەس كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە گران نەكڕێت
ژمارەیەكی زۆر گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
دوات ژمارەیەكی زۆر گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران