بەشە ئاردی دوو مانگی هەرێم فەوتا



ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەش نەكردنی دوو مانگی ئاردی هەرێم لەلایەن كابینەی پێشوو سكاڵا لەسەر ئەو كابینەیە تۆمار دەكەن .

د.بڕیار ڕەشیـد، ئەندامی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەكەیان پێشوازییان لە ئەسیر غوریر، وەزیری بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ كرد و دوو دۆسیە جێ گرنگی پێدان بوون بەداواكاری پێشكەشیانكرد.

دەشڵێت،”دۆسیەیی یەكەم، بە وەزیری بازرگانییان ووتووە، كە كارمەندانی كۆمپانیاكانی خۆراك لەسلێمانی مانیان گرتووە بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیان، بۆیە داوامانكرد حكومەتی فیدڕاڵ مافی ئەو كارمەندانە بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی ژمارە ۷۷ی خۆمانیان پێدا.

ڕاشیگەیاند، لەوەڵامی داواكارییەكەیان وەزیری بازرگانی پێ وتن، كە ڕۆژی شەممە وەفدێكی وەزارەت سەردانی هەولێر دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

هاوكات دۆسیەی دووهەم باسمان لەوەكرد، كە لە ساڵی ڕابردووەوە نوسراومان كردووە بۆ وەزارەتی بازرگانی بەمەستی ناردنی بەشە ئاردووی دوو مانگی دواخراوی پارێزگاكانی هەرێم، وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند، كەناتوانن ئەو دوو بەشە دابەش بكەن و دواكەوتنی بەهۆی كابینەی پێشوو بوە، بۆیە بڕیارماندا كە بەفەرمی سكاڵایان لەسەر بكەن لای سەرۆك وەزیران لە پای ئەو دواكەوتنە.

ئاشكراشیكردووە، كەوەزیری بازرگانی جەختی كردەوە لەوەی لە ماوەی داهاتوو سەرجەم فۆرمی خۆراك و زانیاریەكانی هاووڵاتیان بە ئەلیكترۆنی دەكەن.

هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی كەوتەخوارەوە و تێكشكا
پێت هێلیكۆپتەری وەزیرێكی ئێرانی كەوتەخوارەوە و تێكشكا
چاڤی: دەرگای بەرشەلۆنە بۆ مێسی كراوەیە
دوات چاڤی: دەرگای بەرشەلۆنە بۆ مێسی كراوەیە
پەیوەنیدر