خەڵك
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ژمارەیەكی زۆر گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان دەستگیر دەكەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، 107 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و 481 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد .
هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەست بە سەر نزیكەی 381 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەردا گیرا .