ڕووسیا لەئامادەكاری جەنگی ئەتۆمیدایە



ڕووسیا بەشێوازێكی سەرسووڕهێنەر خۆی بۆ جەنگی ئەتۆمی ئامادە دەكات و 89%ی هێزە ئەتۆمییەكانی نوێكردەوە

ڕووسیا یەكێك لە زلهێز و خاوەن چەكە ئەتۆمییەكانی جیهانه، وڵاتێك لە گەرمەی جەنگی ئۆكرایندایە، بە گوتەی خۆی ڕووبەڕووی ناتۆ و ڕۆژئاوا بووەتەوە، دەڵێت ئەگەری شەڕی ئەتۆمی و جیهانی لە ئارادایە، بۆیە بەنوێكردنەوەی هێزە ئەتۆمییەكەی خۆی ئامادەكات و ئێستا 89%ی هێزە ئەتۆمییەكانی نوێكردووەتەوە.

هێزی ئەتۆمی ڕووسیا پشت بە سیستمێكی جێگیر و جوڵاوی زەوینی لە مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ و كەشتی ژێردەریایی مووشەكی ستراتیژی‌و بۆمبهاوێژی هەڵگری مووشەكی ئەتۆمی ئاسمانی بۆ زەوی و بۆمبی هەوایی دەبەستێت.

بەپێی مێدیاكانی ڕووسیا، مۆسكۆ خاوەنی بڕێكی چەكی ئەتۆمییە كە بەپێی ڕێككەوتنی ستارت3 تا 5ی فێبرایەری 2018 رێگەی پێدراوە:

– 527 یەكەی مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ و مووشەكی ژێردەریایی و فڕۆكەی جەنگی و بۆمبهاوێژی هەیە.

– 1444 كڵاوەی مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ، مووشەكی بالیستی و كڵاوەی ئەتۆمی فڕۆكەی بۆمبهاوێژی هەیە.

– 779 یەكەی دیكەی بۆمبهاوێژی جێگیر و ناجێگیری هەیە.

پەیمانگەی ئاشتی ستۆكهۆڵم لەبارەی چەكی ئەتۆمی ڕووسیاوە بڵاویكردووەتەوە ڕووسیا خاوەنی 5977 كڵاوەی ئەتۆمییە.

جۆرەكانی مووشەكی ستراتیژی بالیستی كیشوەربڕ:
-یارس RS-24
-توبول RT-2PM2
-سارمات RS-28
-ئاڤانگارد SS-19.

ساڵی 2022 ڕووسیا خاوەنی 10 كەشتی ژێردەریایی ئەتۆمی بووە، كە هەڵگری مووشەكی بالیستین بەتوانای مەودای دووری هەشت هەزار كیلۆمەتر.

بۆمبهاوێژەكانی جۆری TU-160 و TU-95 توانای هەڵگرتنی مووشەكی جۆری كرۆز KH-55 بە كێشی 200 بۆ 500 تۆنیان هەیە.

بەپێی بنەماكانی ڕووسیا لە بواری بەرگری ئەتۆمی” كە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە، ڕووسیا چەكی ئەتۆمی تەنیا وەك ئامڕازێكی بەرگری بەكاردەهێنێت.
هەر بەپێی ئەو بنەمایانە، بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی ڕێكارێكی زۆر ناوازەیە و تەنها لەكاتی زۆر پێویستدا دەبێت، ڕووسیا هەموو هەوڵێكی پێویستیش بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی دەدات.

هێزی ئەتۆمیی ستراتیژیی ڕووسیا بۆ ڕێگرتنە لە دەستدرێژی دووژمن و لەناوبردنی ئامانجە ستراتیژییەكانی دووژمنە لە شەڕی ئەتۆمیدا.

پێكهاتەی سەرەكیی هێزە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بریتییە لە هێزی مووشەكی ستراتیژی و بەشێك لە هێزی دەریایی‌و هێزی ئەتۆمی ستراتیژی دەریایی، هێزی ئەتۆمی ئاسمانی و فڕۆكەوانی.

ئێستا ڕووسیا لە قۆناغی كۆتایی نوێكردنەوەی هێزە ئەتۆمییە ستراتیژی و ناستراتیژییەكانیدایە، كە چەكەكانی سەردەمی سۆڤیەت بە سیستەمی نوێتر دەگۆڕن.

لە كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، چەك و ئامێرە نوێیەكان %٨٩.١ پێكدەهێنن.

هێزی مووشەكی ستراتیژی نزیكەی 60%ی ئەركە ستراتیژییەكانی بەرگریكردنی لە ئەستۆیە، (هێزەكانی مووشەكی ستراتیژی زیاتر لە 60%ی كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكان و كڵاوە ئەتۆمییەكان) پێكدەهێنن، هەربۆیە دووبارە پڕچەككردنیان بە سیستەمی مووشەكی نوێ لە پێشینەی كارەكانە.

 

 

وەزیری دارایی عێراق لەسەر 400 ملیارەكە ڕوونكردنەوە دەدات
پێت وەزیری دارایی عێراق لەسەر 400 ملیارەكە ڕوونكردنەوە دەدات
چالاكوانێكی كورد لە بەریتانیا ڕفێندرا
دوات چالاكوانێكی كورد لە بەریتانیا ڕفێندرا
پەیوەنیدر