لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا چالاكوانی كورد ئیسماعیل سیان ڕفێندرا و لێیدراوە و برینداركراوە.
ئەنجومەنی چالاكییەكانی كوردانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو چالاكوانە هێرشیكراوەتەسەر و لێیدراوە و بە چەقۆ برینداركراوە.
ئەنجومەنەكە، شەرمەزاری ئەو هێرشەی كردووە و ڕاشیگەیاندووە، سكاڵامان تۆماركردووە تاوەكو یەك بەیەكی ئەو كەسانەی دەستیان لەو هێرشەدا هەبووە، دەستگیربكرێن.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشكردنەسەر ئەو چالاكوانە كوردە لەبەریتانیا پەیوەندی بەهێرشی سەر ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە وڵاتی بەریتانیا هەیە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەریتانیایانكرد، و لەوێ هێرشكرابووە سەر یەكێك لە ئەندامانی پەرلەمان.
سەردانی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ بەریتانیا، كاردانەوەی جۆراوجۆری لەناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش بەدوای خۆیدا هێناوە.