عەلی بابا جان بە زمانی كوردی و دانانی ئاڵای كوردستان سووپاسی هەرێم دەكات
سەرۆكی گشتی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (دەڤا) لە بەرامبەر كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، بە زمانی كوردی و دانانی ئاڵای كوردستان، سووپاسی هەرێمی كوردستان دەكات.
عەلی باباجان سەرۆكی گشتی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (دەڤا) لە تویتێكدا سووپاسی ئەو وڵاتانەی كرد كە هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەیان كردووە.
باباجان، ئاڵای كوردستانی لەگەڵ ئاڵای ئەو وڵاتانە داناوە كە هاوكاری و كۆمەكیان گەیاندووەتە شارە زیانلێكەوتووەكانی توركیا و باكووری كوردستان بە زمانی كوردیش سووپاسی هەرێمی كوردستانی كردووە.