پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق تەواو بووە



وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق تەواو بووە، بەڵام بەهۆی گۆڕانكارییەكان لە نرخی دینار و دۆلاردا پێویستی بە پێداچوونەوەیە.

پێشبینی دەكرێت، هەتاكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای وڵاتەكە پەسەند بكات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، چونكە سەرۆك وەزیران داوای لە وەزیری دارایی كردووە لەسەر بنەمای نرخی تازەی دینار، جارێكی دیكە هەمو ژمارەكانی ناو بوودجە هەموار بكرێنەوە، ئەو پرۆسەیەش شەش هەفتەی پێدەچێت، تائێستاش دوو هەفتە تەواو بووە بۆیە چاوەڕێ دەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو، وەزارەتی دارایی هەمواری كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجە بدات بە ئەنجومەنی وەزیران.

پشكی هەرێمی كوردستان و ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ناردنی پڕۆژەیاسای بوجەی 2023ـیان لە وەزارەتی داراییەوە بۆ حكومەت و لەوێوە بۆ پەڕلەمان، دواخستووە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوێنێ لە كۆبوونەوەی هەفتانەیدا بڕیاریدا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 23-2-2023) هەردوو تیمی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق و پڕۆژەیاسای نەوت گاز سەردانی بەغدا بكەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لەپێناو تەواوكردنی دوا هەنگاوەكانی دەستنیشانكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی و تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدراڵ.

 

بوڵدان: ئەكەپە باجی بوومەلەرزەكان دەدات
پێت بوڵدان: ئەكەپە باجی بوومەلەرزەكان دەدات
قەیرانی چادر لە باكووری كوردستان بەردەوامە
دوات قەیرانی چادر لە باكووری كوردستان بەردەوامە
پەیوەنیدر