بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هاووڵاتیان قیستی یەكەكانی نیشتەجێ بوون بە دینار بدەن و بۆ هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدەن.
بانكی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدابۆ دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگاكان ڕەزامەندی داوە بەشداربووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەبری هەر ١٠٠ دۆلارێك، هاووڵاتی ١٣٢هەزار دینار بدات.
جەحتیی كردۆتەوە، خاوەنی پڕۆژەكان ”كۆمپانیا” دەبێت لە بانك خۆی تۆمار بكات بۆ ئەوەی بانكی ناوەندی كۆی پارەی لە بەشداربووان لە دینارەوە بۆ بكاتە دۆلار.