خانمە گۆرانیبێژ، سەنا بەرزنجی نوێترین بەرهەمی بەناوی “باران” بڵاوكردەوە.
سەنا بەرزنجى لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی ڕایگەیاند، “دوای ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی، ئێستا دەتوانن بیسەری گۆرانی باران بن، دووبارە سەنا بەشێك لە ڕۆحی پێشكەشتان دەكات، چێژی لێ ببینن”.
ئەمە لەكاتێكدایە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا، سەنا بەرهەمی “هەر ئەو كچەم”ی بڵاوكردەوە، كە زۆرترین بینەری هەبووە.