فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان لە كەركووك دەستگیركردووە، كە هەوڵیداوە بڕی 116هەزار و 337 دۆلار بەقاچاغ بباتە دەرەوە.
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە یەكێك لە بازگەكان لەكاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلێكدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە 116هەزار و 337 دۆلار پێبووە و هەوڵیداوە بەقاچاغ بباتە دەرەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بە بڕیاری حكومەتی عیراق بۆ ڕێگری لەبردنە دەرەوەی دۆلار سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون، بۆ ئەوەی ئەو كەس و لایەن و قاچاغچیانە دەستگیر بكەن، كە كاری قاچاخی و یاری بە نرخی دۆلار دەكەن.