حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرج كردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەمساڵی خوێندن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

ڕاشیگەیاندووە، ڕەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023).

ئاشكراشی كردووە، ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت.

وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێت وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
عەلاق بۆ پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان و هەرزان كردنی چی بە پەرلەمانتاران وت؟
دوات عەلاق بۆ پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان و هەرزان كردنی چی بە پەرلەمانتاران وت؟
پەیوەنیدر