ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ خۆ گونجاندنیان لەگەڵ بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عێراق و ڕایدەگەیەنێت، تا 1ی ئادار دەبێت هەر 5 بۆ 10 كۆمپانیا بۆ فئەی (A – B) یەكبگرن.
ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاندووە، ئاگاداری هەموو كۆمپانیاكان دەكەنەوە، كە ماوەیەكی كەمیان لەبەردەم ماوە بۆ یەكگرتنیان لە فیئەی جۆری (A – B) واتە هەر (5) كۆمپانیا یان (10) كۆمپانیا تا بەرواری 1- 3- 2023.
ڕاشیگەیاندووە، لەدوای ئەو بەروارەوە بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی و بانكی كوردستان كۆمپانیاكانتان هیچ بەهایەكی نامێنێت واتە وەكو ئەوە وایە هیش شتێكتان نەبێت بەناوی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوز
جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەدوای ئەو بەروارەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.