نەوتەكەی عێراق گەیشتە هەرێم و نرخەكەی دیاریكرا





حكومەتی عێراق دەستی بە ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم كرد بە 150 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیللێك و پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: “ئەگەر حكومەتی هەرێم پاڵپشتی بكات و 120 هەزاری بدات ئەوا بەرمیلی 30 هەزار لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ۹/۱٠/۲٠۲۲ داوای نەوتی سپیمان لەوەزارەتی نەوتی عێراق كرد بۆ پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان، وەزارەتی نەوت لە ۱۹/۱٠/۲٠۲۲ ڕەزامەندی دەربڕی و نووسراوی ئاڕاستەی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان كرد بۆ ناردنی نەوتی سپی .

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ وردەكاری ناردنی بڕی ڕۆژانەی نەوتەكەی بۆ ناردوین، كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان بەناردنی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخەكەی بۆ هەر لیترێك ۷٥٠ دینارە، كە بەرمیلی دەكاتە ۱٥٠ هەزار دینار، بەڵام حكومەتی هەرێم دەتوانێ پاڵپشتی دارایی خۆی بخاتە سەر و بە ۳٠ هەزار دینار دابەشی بكات بەسەر هاوڵاتیاندا، وەك چۆن دەڵێ بەرمیلی نەوتیان كڕیوە بە ۲۹٠ هەزار و دەیدەنەوە بە ۱٠٠ هەزار، واتە ۱۹٠ هەزاری خستۆتەسەر.

وتیشی، “با حكومەتی هەرێم بۆ ئەم نەوتەی عێراق ۱۲٠ هەزار دیناری بخاتە سەر و بە ۳٠ هەزار دینار دابەشی بكات یان لانی كەم 100 هەزار دیناری بخاتە سەر و بە 50 هەزار دینار دابەشی بكات”.

دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكات و نانی لێ‌ دروست كرا
پێت دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكات و نانی لێ‌ دروست كرا
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە