بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دینار ڕووی لەبەرزبوونەوە كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 3 ملیۆن و 565 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوابەدوای بڕیاری حكومەتی نوێی عێراق بۆ دانەبەزاندنی بەهای دۆلار، جارێكی دیكە نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە لەكاتێكدا پێشتر نرخی بۆ 145 هەزار دینار دابەزی.

پێت نەوتەكەی عێراق گەیشتە هەرێم و نرخەكەی دیاریكرا
هێرشەکانی ئێران و تورکیا، دۆخێکی شەرمەزارییان بۆ عێراق خوڵقاندووە  
دوات هێرشەکانی ئێران و تورکیا، دۆخێکی شەرمەزارییان بۆ عێراق خوڵقاندووە