سانجار: حكومەت بەزوویی بەدەم لێقەوماوانەوە نەچوو



 

میدحەد سانجار هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمان ڕایگەیاند ” ئەم دەسەڵات دوای بوومەلەرزە بە تەنیا شتێكی بە رێكوپێكی كرد، ئەویش رێگری لە پشتگیری كۆمەڵایەتی بوو.”

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێت “ئەگەر لە كاتی خۆیدا دەستوەردانێكی درووستیان بكردایە، ئێستا بە هەزاران كەس بە زیندوویی دەمانەوە”.

سانجار دەڵێت ” ناچارن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. ئێمە دەپرسین و دووبارەی دەكەینەوە. لە كاتژمێرەكانی سەرەتای دوای بوومەلەرزەكە، بۆچی بە زوویی دەسەڵات نەكەوتە جووڵە؟ ئاستەنگی لەبەردەمیان چی بوو؟ دەرفەت و قەبارەی دەزگاكان بۆچی بەكارنەهێنرا. تیمەكانی مەدەنی و فەڕمی گەڕان و رزگاركردن، بۆچی بە زوویی بۆ هەرێمەكە نەنێردران؟”.

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئامادەكاری پێویست هەبووایە، ٤ كاتژمێر بەس بوو كە دەست بە جووڵە بكەن ” سەرۆككۆمار هەموو ئەركەكانی خستە دەستی خۆی، هەموو بەرپرسەكان دەبێت وەڵام بدەنەوە. نەك تەنیا وەڵام بدەنەوە، بەڵكو ناچارن حساب بدەن.”

لەئورمیە سێ كەس لە سێدارەدران
پێت لەئورمیە سێ كەس لە سێدارەدران
تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان هەڕەشە لەملیۆنان كەس دەكەن
دوات تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان هەڕەشە لەملیۆنان كەس دەكەن
پەیوەنیدر