جەلیل زەنگەنە نووسەر و دەرهێنەری درامای گەردەلوول رایگەیاند، “بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت و سیناریۆكەی كۆتاییهاتووە و چاوەڕوانی خەرجكردنی بودجەن بۆ ئەوەی کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات”.
دەشڵێت:” بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول باس لە ساڵانی 1982-1991 دەكات و بۆ وێنەگرتنی پێویستمان بە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ هەیە”.
پێشتر، سێ بەشی درامای گەردەلول لە لایەن جەلیل زەنگەنەوە بەرهەمهێندرا کە باسی مێژووی خەباتی خەڵك و حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵك لەسەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی بەعس دەکات.