بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پیدانی مووچەی خانەنشینان بە سیستمی ئەلکترۆنی دەستپێدەکات.
شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، پێدانی مووچەی خانەنشینان بە ئەلیکترۆنی رۆژی پێنجشەممە ٢٣ ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، سەرەتا ئەو خانەنشینانە مووچەیان پێدەدرێت کە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە دیاریکراون.
بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو خانەنشینانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە پڕۆسەکە بەردەوامە و رۆژانە بانگھێشت دەکرێن و کارتەکانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی مووچە وەربگرن.