خیسۆس كاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڕووسیا ببێتە لە یارییەكی دۆستانە لە ڕووسیا.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عیراق ڕایگەیاند”هەڵبژاردەی ڕووسیا داوەتنامەی فەرمی بۆ هەڵبژاردەی عیراق ناردووە، لەپێناو سازدانی یارییەكی دۆستانە لە یاریگای (فیشت) لە 27ی ئاداری داهاتوو”.
بە وتەی سەرچاوەكە”كاساس ڕەتیكردۆتەوە یاریی لە ڕووسیا بكات و داوای كردووە یارییەكە لە بەغدا بێت، بۆیە یەكێتی تۆپی پێ لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ڕووسیادا كردووە و چاوەڕوانی وەڵامە”.
یاریگای فیشت دەكەوێتە شاری سوچی ڕووسی و یەكێك بوو لە یاریگاكانی مۆندیالی 2018.