بڕیار بۆ نووسینی تابلۆی دوكان و ماركێت و شوێنە گشتیەكان بە زمانی كوردی دەدرێت



ئەمڕۆ 21ی شوبات (1ی ڕەشەمێ‌) هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی “زمانی دایك” و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی-ش بڕیار دەدات، كە لەكاتی پێدانی مۆڵەت بەشوێنە گشتی و تایبەتیەكان پێویستە ڕەچاوی زمانی كوردی بكرێت.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی زمانی دایك لیژنەكەمان بەهاوبەشی لەگەڵ هاوپیشەمان (هۆشیار ئیسماعیل) لەڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجوومەن نووسراوی ئاڕاستەی ژووری بازرگانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی نووسراوەكە لەكاتی پێدانی مۆڵەت بەشوێنە گشتی و تایبەتیەكان پێویستە ڕەچاوی زمانی كوردی بكرێت نەك بەو شێوازەی، كە لەئێستادا دەبینرێت لەبەشێكی زۆری شوێنە گشتی و تایبەتەكان زمانی كوردی نابینرێت.

لە ئێستادا بەشێك لە دوكان و ماركێت و شوێنە گشتی و تایبەتەكان، تابلۆ و ناوی شوێنەكانیان بە زمانی بیانی دەنووسن، لەكاتێكدا بەپێی یاسای زمانە فەرمییەكان، كە قەرلەمانی كوردستان دیاری كردووە، زمانی كوردی زمانی فەرمییە.

دادگا بۆ دانی ئەڵڤێس: لە زینداندا بمێنەرەوە
پێشت دادگا بۆ دانی ئەڵڤێس: لە زینداندا بمێنەرەوە
جەنگی ئەتۆمی و كۆتایی جیهان لە 90 چركەدا
دواتر جەنگی ئەتۆمی و كۆتایی جیهان لە 90 چركەدا
ەیوەندیدار