“بوومەلەرزە بە گوڕی 5 پلە لە هەرێم ڕووبدات زیانی زۆری نابێت”



لە شاری هەولێر، لە میانی بەڕێوەچوونی وۆركشۆپی پاراستنی هەرێـمی كوردستان لە بوومەلەرزە، وەزیری ئاوەدانكردنەوە ڕایگەیاند، بوومەلەرزە بە گوڕی 5 پلە لە هەرێم ڕووبدات زیانی زۆری نابێت.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەپێی نەخشەی بوومەلەرزەی عێراق لەناوچەی مامناوەنددایە، نەخشەی بوومەلەرزەی عێراق لە شەش زۆن پێكهاتووە، خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مامناوەندە.

وتیشی، بەپێی پێوەری ڕێختەر كە بۆ پێوانەی بوومەلەرزە بەكاردێت ‌و لە پلەی (1 بۆ 10) پێكدێت، زۆنی كوردستان لە پلەی (5)دایە، ئەگەر تا پلەی (5) بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان ڕووبدات، زیانی گیانی ‌و ماڵی زۆری نابێت، بەمەرجێك پرۆژەكان بەپێی ئەو كۆدو دیزاینانە جێبەجێ بكرێن كە پێشتر دانراون، ئەگەر گوڕی بومەلەرزە بگاتە پلەی (6) دە هێندە زیانی زیاتر دەبێت.

پووتین: هەڕەشەی نازییە نوێیەكان كۆتایی پێدەهێنین
پێت پووتین: هەڕەشەی نازییە نوێیەكان كۆتایی پێدەهێنین
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سووپاسی كورد دەكات
دوات ئەحمەد داود ئۆغلۆ سووپاسی كورد دەكات
پەیوەنیدر