ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی ئایندەی ئۆپۆزسیۆن سووپاسی كورد دەكات لەبەرامبەر هاوكاریكردنی باكووری كوردستان و توركیا لە بوومەلەرزەكان.
ئەحمەد داودئۆغلۆ لە تویتەر نووسی سووپاس بۆ كورد، ئەوەش لە بەرامبەر هاریكارییەكانی كورد بوون بۆ توركیا لە كارەساتی بوومەلەرزەدا.
ئۆغلۆ ڕەخنەی تووندیشی لە دەوڵەتی توركیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گرتووە كە لە لیستی ناوی وڵاتانی هاریكاری توركیادا ناوی كوردی نەهێناوە.
هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێم و لەسەر ئاستی چەندین حیزب و گرووپ و ڕێكخراوو كەسایەتی هاوكاریان بۆ بوومەلەرزەلێدراوان كۆكردەوە.
حكومەتی هەرێم هەرزوو لە پێش زۆر وڵاتەوە تیمی فریاگوزاری و هاوكاری بۆ توركیا نارد و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەشێوەیەكی مەیدانی ناوچە كارەساتباربووەكانی بەسەركردەوە، بەڵام حكومەتی توركیا بەهیچ شێوەیەك ناوی هەرێمی كوردستانیان نەهێنا.