بوومەلەرزەیەكی بەهێزی دیكە ناوچە سنوورییەكانی توركیا و سوریا و لوبنانی هەژاند.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە كاتژمێر 08:04 ی ئەمشەو دوو شەممە لەسەر سێ شەممە بە كاتی كوردستان، بوومەلەرزەیەكی زۆر بەهێز ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا و سوریا و لوبنانی هەژاند.
ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بەهێز بووە بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا لە هاتای و مەڕەش هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە و دوو باڵەخانەی 6 نهۆمی لە هاتی ڕووخاون.
ئەمەش لە كاتێكدایە، كە لە سەرەتاكانی ئەم مانگەدا دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەكانی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش بریندار بوون و بە ملیۆنان هاووڵاتی ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، كە لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەكانەوە تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار پاشلەرزەی دیكە تۆمار كراون.