وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كەرتی تایبەت ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕێنمایی ژمارە (6) تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا تەندروستییەكان، كە دانەمەزراون بڵاودەكاتەوە بۆ دامەزراندنیان لە كەرتی تایبەت.
وەك لە ماددەی دووەمی ڕێنماییەكەدا هاتووە، هەر نەخۆشخانە و سەنتەرێكی تایبەت دەكرێتەوە ڕێژەی 40%ی كارمەندەكانی لە دامەزراوانی كەرتی گشتی بن و 60%ی بۆ ئەوانە بێت، كە دانەمەزراون و ساڵانەش ڕێژەی 5% لە دامەزراوەكان كەم بكاتەوە و لە بەرامبەردا 5% بۆ دانەمەزراوەكان زیاد بكات.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پەرستار و كارمەندانەی لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەكان كاردەكەن پشتگیری وەزارەت و سەندیكای خۆیان هەبێت.
دەقی ڕێنماییەكە: