حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەواوبوونی كاری دروستكردنی بەنداوی خنس لە دهۆك ڕادەگەیەنێت كە بە دووەم گەورەترین بەنداو لە پارێزگاكەدا دادەنرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندن و زانیارى لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە”توانای عەمباركردنی بەنداوەكە دەگاتە 7 ملیۆن مەتری دووجا، تێچووی دروستكردنەكەی 9 ملیار و 219 ملیۆن دینار بووە”.
لای خۆیەوە فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك ڕایگەیاند:”هەموو كارەكانی بنیاتنانی بەنداوی خنس تەواوبوون و دەستكراوە بە تاقیكردنەوەی هێز و مقاوەمەكردنی بەنداوەكە”.
بە وتەی فەرهاد محەمەد:”بەنداوەكە بە چاودێری لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆك پڕكراوە، تا بزانرێت هیچ كەموكوڕییەك لە كارەكادا هەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاپۆرتێك ئامادە دەكرێت و بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرزدەكرێتەوە”.