كڵوب: سبەینێ‌ دەمانبینن



 

یۆرگن كڵوب ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانیان بەدەستهێناوە، بۆیە وادەزانن كێبڕكێكە موڵكی خۆیانە.

سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد.

كڵوب لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هەندێك لە یاریزانانی ڕیاڵ مەرید كە پێنج جار پاڵەوانێتییەكەیان بردۆتەوە، پێیانوایە موڵكی خۆیانە، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین بەدەستیبهێنین”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە دەڵێت:”ئێمە بەردەوام هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ لەپێناو سەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكان، بەجۆرێك لەوبڕوایەم كە دەبێت شانازی بەم ساتانەوە بكەین، یارییەكە تایبەت دەبێت و دەبینن لە بارێكی باشداین لە دوو یاریی دوایی و هەوڵی زیاتر دەخەینەگەڕ”.

 

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەركردەكانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
پێت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەركردەكانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
“بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ بازرگانانە و فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ناگرێتەوە”
دوات “بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ بازرگانانە و فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان ناگرێتەوە”
پەیوەنیدر