لەنێو یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری ڕوحای باكووری كوردستان، بوتڵێكی غاز تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێكی غازەوە لەنێو یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری ڕوحای باكووری كوردستان دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشت هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، دوای تەقینەوەكە ژمارەیەكی زۆر لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تیمە پزیشكییەكان ئاڕاستەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.
ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە هەر وەكو لە كامێرایەكی چاودێرییەوە دەردەكەوێت، تەقینەوەكە زیانێكی زۆر بەر دەوروبەری باڵەخانەكە دەگەیەنێت، بەڵام باڵەخانەكە خۆی نەڕووخاوە و بۆ ماوەیەكی كاتی و بەمەبەستی خۆپارێزی چۆڵكراوە.