لێدوانی كرملین لەبارەی ڕێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا



دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا، ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە گەیشتنی ڕەشنوسی ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا بەدەستی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا دەكەن، بەر لە لوتكەی گروپی بیست.

پیسكۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی وڵاتەكەی ڕایگەیاند:”پۆتین هیچ جۆرە پرۆژەیەكی لەو جۆرەی بەدەستنەگەیشتووە”.

پێشتر ئاژانسی “ئۆكراینسكا براڤدا” بڵاویكردبۆوە، لە میانی كۆبوونەوەی سەركردەكانی گروپی بیست، یەكێك لە وڵاتە نێوەندگیرەكان پرۆژەی ڕێكەوتنی ئاشتی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، ڕادەستی پۆتین كردووە.

پۆتین بەشداریی لە لوتكەی گروپی بیستدا نەكرد و شاندی ڕووسی بۆ ئەو كۆبوونەوانە بەسەرۆكایەتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە بوو، چونكە كرملین لە ڕوونكردنەوەیەكدا مانەوەی سەرۆكی لە ڕووسیادا بەپێویست زانیبوو.

پلاسخارت باسى بۆردومانەكانی ئێران دەكات
پێت پلاسخارت باسى بۆردومانەكانی ئێران دەكات
بڕیاری نوێ‌ لەبارەی پسووڵەی بەشەخۆراك دەركرا
دوات بڕیاری نوێ‌ لەبارەی پسووڵەی بەشەخۆراك دەركرا