هەڵمەتی بنیاتنانی یەكەی نیشتەجێبوون لە باكووری كوردستان دەستپێدەكات



وەزیری ژینگە، شارسازیی و كەشوهەوای توركیا، موراد كوروم ئاشكرایكرد، پشكنینی ٩٢٧ هەزار بینا و باڵەخانە لە ناوچەی بوومەلەرزەكە تەواوبووە و ١١٨ هەزار بینا ڕووخاون، پێویستیان بە ڕووخانی بەپەلەیە یان زیانمەندی قورسن.

كوروم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە غازی عەنتاب ڕایگەیاند، پشكنینی ٩٢٧ هەزار بینا و باڵەخانە لە ناوچەی بوومەلەرزەكە تەواوبووە و ١١٨ هەزار بینا ڕووخاون، پێویستیان بە ڕووخانی بەپەلەیە یان زیانمەندی قورسن.

وتیشی، یەكە نوێیەكانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بوومەلەرزەكە لە ٣-٤ نهۆم بەرزتر نابن، بەپێی پێویستی كولتووریی لەسەر زەوی پتەو درووست دەكرێن.

وەزیری ژینگە، شارسازیی و كەشوهەوای توركیا ئەوەشی وت، “لە ١١ پارێزگا گەورەترین هەڵمەتی مێژووی كۆمار بۆ درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە ناوچەی كارەسات دەستپێدەكەین. كلیلی خانووی پارێزراو ڕادەستی هاووڵاتییانمان دەكەین”.

بەهۆی لافاو و بوومەلەرزە ٣٦ كەس گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی لافاو و بوومەلەرزە ٣٦ كەس گیانیان لەدەستدا
گرژییەكان لە نیمچەدوورگەی كۆریا بەردەوامن
دوات گرژییەكان لە نیمچەدوورگەی كۆریا بەردەوامن
پەیوەنیدر