گرژییەكان لە نیمچەدوورگەی كۆریا بەردەوامن



 

كۆریای باكوور بە تێستكردنی مووشەكێكی كیشوەربڕ مەترسی گەورەی بۆ خاكی ئەمریكا دروستكرد

كۆریای باكوور مووشەكێكی كیشوەربڕی مەترسیداری تاقیكردەوە، مووشەكێك
توانای گەیشتن بە خاكی ئەمریكای هەیە، هەربۆیە ئەمریكا و هاوپەیمانەكەی “كۆریای باشوور” كەمتەرخەم نەبوون بە زوویی جووڵان، بە مانۆڕێكی بەهێزی ئاسمانی وەڵامی كۆریای باكووریان دایەوە.

كۆریای باشوور لە كاردانەوەی تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیی دوورمەودا لەلایەن كۆریای باكوورەوە، مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیی ئاسمانیی لەگەڵ ئەمریكادا ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، سەرۆكایەتی ئەركانی كۆریای باشوور لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی F-16 و F-35A و F-15K و فڕۆكەی بۆمبهاوێژی “B-1B” بەشدارییان لە مانۆڕەكەدا كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو مانۆڕە ئاماژەیە بە توانای بەرگریی یەكگرتووی كۆریای باشوور و ئەمریكا و هێزی بەرگری هاوپەیمانیی نێوانیان.

باس لەوەشكراوە، مانۆڕەكە لە كاردانەوەی هەڵدانی مووشەكی بالستیی دوورمەودا لەلایەن كۆریای باكوورەوە بەڕێوەچووە، جەختی لە پابەندیی ئەمریكا بە بەرگریكردن لە نیمچە دوورگەی كۆریا كردووەتەوە.

ژاپۆن و كۆریای باشوور رایانگەیاندبوو، كۆریای باكوور تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیی لەسەر دەریای ژاپۆن ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەكرابوو، مووشەكە بالستییەكە بۆ ماوەی ٦٦ خولەك لە ئاسماندا ماوەتەوە و ٩٠٠ كیلۆمەتری بڕیوە و گەیشتووەتە بەرزیی پێنج هەزار و ٧٠٠ كیلۆمەتر.

ئەمریكا بە توندی سەركۆنەی تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیی كیشوەربڕی لەلایەن كۆریای باكوورەوە كرد.

هەڵمەتی بنیاتنانی یەكەی نیشتەجێبوون لە باكووری كوردستان دەستپێدەكات
پێت هەڵمەتی بنیاتنانی یەكەی نیشتەجێبوون لە باكووری كوردستان دەستپێدەكات
بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی دەركرد
دوات بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر