ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە



 

میدیاكانی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا بە پشتن بەستن بە چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكردووە لە ئێران نمونەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی 84% دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی بلۆمبێرگ پیتاندنی یۆرانیۆم بەو رێژە بەرزە، بەڵگەی نزیكبوونەوەی دەوڵەتی ئێرانە لە چەكی ئەتۆمی.

بە دوای ئەو راپۆرتەدا ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، لە ئێستادا لەسەر زانیاری بەرزكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەگەڵ ئێراندا خەریكی گفتووگۆن.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راشیگەیاند، ئەوان ئاگاداری راپۆرتەكانی ئەم دواییەی میدیاكان هاوپەیوەند بەبەرزبوونەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێرانن، سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕاستییەكانیش لەگەڵ ئێران گفتووگۆ دەكەن و لە ئەگەری پێویستدا ئەنجومەنی بڕیاردەران ئاگاداردەكەنەوە.

هاوكات بەهرووز كەمالوەندی وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ڕایگەیاند: جێگای داخە، ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هێشتا وەكوو ئامێری سیاسی بۆ گوشار لەسەر كۆماری ئیسلامی بە شێوەی ئاوەژۆ كەڵكی لێوەردەگیردرێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیسرائیل رایگەیاند لە ئێستا رێككەوتنی ئەتۆمی كێشەی تێدایە، هیچ گفتووگۆیەك لە ئارادا نییە، هیچ گفتووگۆیەكیش لەگەڵ ئێران ناكرێت، تا ئەو دەوڵەتە لەهاوكاری رووسیا لە جەنگی ئۆكراین بەردەوام بێت.

بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی دەركرد
پێت بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی دەركرد
مۆسكۆ: پلانی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا لەئارادایە
دوات مۆسكۆ: پلانی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا لەئارادایە
پەیوەنیدر