دوای شەش مانگ گەنجێكی ڕفێنراو ئازادكرا



 

لە نزیك گوندی جەوەڵ بۆرلە خۆرهەڵاتی كەركووك، لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا چەكدارانی داعش دوو گەنجی كوردیان ڕفاند، ئێستاش یەكێك لەو دووانە گەڕاوەتەوە نێو خانەوادەكەی.

بەپێی زانیارییەكان ‎ئەو گەنجە بەناوی ئارام هادی لە نزیك چەمی ڕۆخانە دۆزراوەتەوە و ئێستا گەڕاوەتەوە ناو خانەوادە و كەسوكاری خۆی.

سەبارەت بە چۆنییەتی ئازادكردنی ئارام هادی هیچ لایەنێكی ئەمنی زانیاری نەدركاندووە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

گەنجی دووەم كە لەگەڵ ئارام رفێندرابوو، ناوی عەلی كاكە عەوڵا بوو، پیشەی پێشمەرگە بوو، هەر ئەوكات تەرمەكەی بەكوژراوی دۆزرایەوە.

مۆسكۆ: پلانی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا لەئارادایە
پێت مۆسكۆ: پلانی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا لەئارادایە
وێنە.. ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزی لە ماڵێک کردبوو
دوات وێنە.. ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزی لە ماڵێک کردبوو
پەیوەندیدار