بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، نزیكەی ٥ هەزار پاسپۆرت تەواوبووە هاووڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەنەوە كە (٤,٤٠٩)پاسپۆرت تەواوبووە لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرتی سلێمانییە، پاسپۆرتی ئەوەكەسانەیەكە ساڵانی ( ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠و ٢٠٢١ ,وە تا مانگی١١ی ٢٠٢٢) مامەڵەیان كردوەو نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە هاووڵاتیان دەكەن كە ناویان لەم لە لینكەی خوارەوە هەیە بەزووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان پێش دەستپێكردنی سیستەمی نوێی پاسپۆرت، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن لە هەر بریارێك كە دەدرێت لە پێدانەوەی پاسپۆرتەكانیان.
لینكی ناوەكان :