سەرۆكی هەرێم: لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆدەبینەوە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن “شەرعییەتی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە”، بۆیە ئەو وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەپێی دەستوور دەبێت ڕۆژێك بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین كۆبوونەوەی گرنگیان هەبووە. دەشڵێت، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك و سەركردە و بەرپرسانی وڵاتان باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بووە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.

لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردسانیش سەرۆكی هەرێم وتی، دوای گەڕانەوەیان لە میونشن دەست بە گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەن و بابەتی سەرەكیی كۆبوونەوەكانیشیان هەڵبژاردن دەبێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن “شەرعییەتی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە”، بۆیە ئەو وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەپێی دەستوور دەبێت رۆژێك بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات.

لەبارەی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، كێشە هەیە لەنێوانیان، بەڵام هەموو ئەو كێشانە لەو ئاستەدا نییە كە نیگەرانییەكی گەورەی هەبێت و دەڵێت، من نامەوێ كەمی بكەمەوە لەوەی كە كێشە نییە، “من نامەوێ ئەوە بە كەم ببینم و كە هەموو شتەكان رێك و پێكن، وانییە، چونكە كێشە هەیە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا گەیشتووینەتە ئاستێك كە هەڕەشەیەكی زۆر گەورە هەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان، من پێموایە نا.”

قەیرانی تەرمەكان لە باكووری كوردستان بەردەوامە
پێت قەیرانی تەرمەكان لە باكووری كوردستان بەردەوامە
“تا مانگی داهاتوو نرخی کاڵاکان و پێداویستییەکان هەرزان دەبێت”
دوات “تا مانگی داهاتوو نرخی کاڵاکان و پێداویستییەکان هەرزان دەبێت”
پەیوەنیدر