هەرێم و ئەڵمانیا ڕەوشی ئێزدییەكانیان تاووتوێكرد



 

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی ھەولێر-بەغدا و رەوشی ئێزدییەكانی لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیا تاووتوێ كرد.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ئاسایشی میونخدا لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەسەرۆكایەتی نیڵس شمید كۆبووەتەوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی ھەولێر-بەغدا و گفتوگۆی نێوانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، ھەروەھا رەوشی ئێزدییەكان لە كەمپەكانی ئاوارە و لە ناوچەی ‌شنگال خراونەتە بەرباس‌.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی ھەولێر-بەغدا و پێویستیی یەكڕیزیی و چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستاندا.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی كوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپات كردووەتەوە بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بە جینۆساید.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكراوە لەبارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشھاتەكانی ناوچەكە بەگشتیی.

 

“تا مانگی داهاتوو نرخی کاڵاکان و پێداویستییەکان هەرزان دەبێت”
پێت “تا مانگی داهاتوو نرخی کاڵاکان و پێداویستییەکان هەرزان دەبێت”
شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە
دوات شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە
پەیوەنیدر