بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كرێی كارەباشی گران كرد



ئەندامێكی پەڕلەمان: حكومەتی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە كرێی كارەبای زیاد كردووە

پەڕلەمانتارێك بە خستنەڕووی چەند داتایەك باس لە گرانكردنی كرێی كارەبا لەسەر هاووڵاتییان دەكات لەكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا و دەشڵێت، بزانین ئێستا كە بەهای دۆلار دابەزیوە حكومەتی هەرێم كرێی كارەبا لەسەر هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەكان كەمدەكاتەوە؟

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان، بڵاویكردووەتەوە، بێجگە لە كەمی‌ كاتژمێرەكانی‌ كارەبا، نرخی‌ كارەبا بۆ ماڵان ‌و شوێنەكانی‌ بازرگانی‌ بووەتە بارگرانیەكی‌ گەورە لەسەر هاووڵاتیان، لە سەرەتای‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) بە ڕێنمایی‌ ژمارە(٢)، وەزارەتی‌ كارەبا نرخی‌ بەكارهێنانی‌ كارەبای‌ بۆ هەرسێ پۆلێنی‌ (ماڵان ‌و بازرگانی ‌‌و پیشەسازی‌) زیاد كرد، بۆ ماڵان لە بەكارهێنانی‌ كەمتر لە (٤٥٠)یەكەی‌ مانگانە لە (١٥ دینارەوە كردیە ١٨ دینار)، لە بەكارهێنانی‌ یەكەی‌ زیاتریش نرخی‌ زیاتر، بۆ جۆری‌ بازرگانیش لە (١٣٠ دینارەوە كردیە ١٥٦ دینار) بۆ یەكەیەك.

دەشڵێت، لە كاتی‌ خۆیدا ئەم گرانكردنە جێگەی‌ سەرنجمان بوو، دەمانزانی‌ ئەمە دەبێتە بارگرانی‌ لەسەر هاووڵاتیان ‌و شوێنەكانی‌ كاركردن ‌و پیشەسازی ‌‌و پیشەوەران، بۆیە داوای‌ ڕوونكردنەوەمان لە وەزارەتی‌ كارەبا كرد، لە وەڵامدا بە نووسراوی ژمارە (٢٦٢٥) لە (١١ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢١)، وەڵامیان داینەوە كە ئەوان كارەبایان گران نەكردووە، بەڵكو تەنها ئەو گۆڕانكارییە وەردەگرنەوە كە بانكی‌ ناوەندی‌ لە نرخی‌ دۆلاردا كردوویەتی‌ لە (١٢٠٠ دینارەوە بۆ ١٤٥٠)، بە پاساوی‌ ئەوەی‌ كە وەزارەتی‌ كارەبا پێداویستیەكانیان بە دۆلار دەكڕن ‌و هاووڵاتیانیش بە دینار پارەی‌ كارەبا دەگەڕێننەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت، پرسیارەكە ئەمەیە: ئێستا كە بانكی‌ ناوەندی‌ نرخی‌ دۆلاری‌ لە (١٤٥٠ دینارەوە بۆ دۆلارێك كەمكردووەتەوە بۆ ١٣٢٠ دینار)، ئایا وەزارەتی‌ كارەبا نرخی‌ بەكارهێنانی‌ كارەبا لەسەر هاووڵاتیان‌ و شوێنەكانی‌ بازرگانی‌‌و پیشەسازی ‌‌و بازاڕ كەم دەكاتەوە هەروەك چۆن لە كاتی‌ گرانكردنی‌ نرخی‌ بەكارهێنانی‌ كارەبادا ئەمە پاساویان بوو؟ من هیوادارم بە زووترین كات وا بكات، چونكە بێجگە لە كەمی‌ سەعاتی‌ كارەبا كە گرفتی‌ ڕۆژانەی‌ هاووڵاتیانە، گرانی‌ نرخەكەشی‌ تەنگی‌ بە ژیانی‌ هاووڵاتیان بەتایبەت خاوەن پیشەو شوێنەكانی‌ بازرگانی‌‌و بازاڕ و پیشەسازی‌‌ و كارگەكان هەڵچنیوە.

 

چین و ئەمریكا لەبارەی باڵۆنەكەوە گفتووگۆیانكرد
پێت چین و ئەمریكا لەبارەی باڵۆنەكەوە گفتووگۆیانكرد
ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی دڵدارە
دوات ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی دڵدارە
پەیوەنیدر