خوێندكارە دەستگیركراوەكانی زانكۆی سلێمانی ئازاد دەكرێن



بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی و بەهەوڵی سەرۆكانی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیك، خوێندكارە دەستگیركراوەكانی زانكۆ ئازاد دەكرێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی زانكۆی سلێمانی، ئەمڕۆسێ شەممە 22-11-2022، سەرۆكی هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆكان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیان كرد و لەلایەن بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانییەوە پێشوازی كران.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لەسەردانەكەش بەدواداچوون بوو بۆ كەیسی ئەو خوێندكارانەی دەستگیركراون و هەوڵدان بوو بۆ ئازادكردنیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەردانەكەدا سەرۆكی هەردوو زانكۆ بەپاڵپشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، داوایان لە ئاسایشی سلێمانی كرد خوێندكارانی دەستگیركراو ئازادبكرێن، چونكە ئەو خوێندكارانە بەكەسوكاری خۆیان دەزانن و هەرئەوانیش خاوەنی داوای ڕەوای خوێندكارانن و نایانەوێت لەپڕۆسەی خوێندن و زانست دوابكەون.

ئاشكراشی كرد، جێگری سەرۆكی حكومەت پاڵپشتی تەواوی بۆ هەردوو سەرۆكی زانكۆی ڕاگەیاند و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لەئەمڕۆوە بەپێی ڕێكارە یاساییەكان دەست بەئازادكردنی ئەو خوێندكارانە بكرێت.

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
سعودیە ئەرجەنتینی لە ژمارەیەكی پێوانەیی بێبەش كرد
دوات سعودیە ئەرجەنتینی لە ژمارەیەكی پێوانەیی بێبەش كرد