ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی دیمەشق بەرزبووەوە



 

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی هێرشە مووشەكییەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەی بۆ سەر شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس ڕایگەیاند لە هێرشە مووشەكییەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەدا بۆ سەر شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا 15 كەس كوژراون.

ڕاشیگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل گەڕەكی كەفەر سووسەی لە باشووری خۆرئاوای شاری دیمەشقی پایتەختی سووریای بە ئامانجگرتووە.

كەفەر سووسە یەكێك لە گەڕەكە بەناوبانگ و سەردەمییەكانی پایتەختە، لەوێ چەندین بارەگای سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی هەن، پەیمانگەیەكی ئێرانیش لەوێ هەیە.

ماوەی چەند ساڵێكە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی و ئاسمانی دەكاتەسەر چەند ناوچەی سووریا بەتایبەت ئەو شوێنانەی بنكەكانی حیزبوڵا و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی لێیە، بەڵام ئەوە بۆ یەكەمجارە گەڕەك و شوێنی نیشتەجێبوون لەناو پایتەخت بۆردوومان بكات.

ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی لە ئاڕاستەی جۆلانەوە كردووەتە سەر شاری دیمەشق و چەند گەڕەكێكی نیشتەجێبوونی پڕ هاووڵاتی سڤیلی بە ئامانجگرتووە، هێزەكانی دژەهەوایی توانیویانە ، زۆرینەی مووشەكەكان بخەنەخوارەوە.

 

سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا
پێشت سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا
شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
دواتر شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
ەیوەندیدار