لە قەزای دەفنەی سەربە پارێزگای هاتای، كەسێكی ٤٥ ساڵ بەناوی هاكان یاسینئۆغڵو دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٢٧٨ كاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی ڕووخاو بە سەلامەتی ڕزگار كرا.
لە ناوچەی ئەلەكتریكی قەزاكە، تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن كە سەرقاڵی كارەكانیانن، لە ژێر باڵەخانەی ڕووخاوی تۆڵگادا كەسێكیان بەدی كرد.
تیمەكە پاش هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانییان هاكان یاسینئۆغڵوی ٤٥ ساڵ بە سەلامەتی رزگار بكەن كە ٢٧٨ كاتژمێر بوو لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناكە مابووەوە.
پاش ڕزگاركردنی یاسینئۆغڵو لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.