سەرچنار ئەحمەد؛حكومەتی هەرێم لەكەیسی منداڵەوونبووەكانی هەڵەبجە خەمساردە



ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەكەیسی منداڵە وونبووەكانی هەڵەبجە خەمساردو كەمتەرخەمە، دەشڵێت،” دەبوو حكومەت لەبری رێكخراوەكان كاری دۆزینەوەی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجە لەئەستۆ بگرێت”.

سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی، لەبارەی كەیسی مناڵە وونبووەكانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت،”تا رووداوی نەخوازراوی وەك ئەوەی رۆژانی پێشوو دووبارە نەبێتەوە، كە كوڕ و باوكێك دوای تێپەڕبوونی 35 ساڵ بەسەر كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، نەتوانن بڕیار لەچارەنووس و نەسەبی خۆیان بدەن، پێویستە حكومەت لەبری رێكخراوەكان كاری دۆزینەوەی منداڵە وونبوەكانی هەڵەبجە لەئەستۆ بگرێت”.

حكومەت خەمساردە لە كەیسی مناڵە وونبووەكانی هەڵەبجە….
هەرلەسەرەتای كاری فراكسیۆنی یەكگرتووەوە لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ،دەستمانكرد بەكۆكردنەوەی واژۆی پێویست بۆ پێشكەشكردنی پێشنیازەیاسیەكی تایبەت بە كەیسی مناڵەوونبووەكان بەناوی(پێشنیازە یاسای مناڵە وونبوەكان لەكۆچە بەكۆمەڵەكان) ،وەپاش كۆكردنەوەی واژۆی پێویست ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمانكرد بۆ ئەوەی بیخاتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەكان تا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆبكرێت و پاش دەنگدان لەسەری ببێتە یاسا و چارەسەری گرفتی مناڵە وونبووەكانی هەڵەبجەو كۆڕەوەكەی 1991و كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی ساڵی 2014 و هەر ڕووداوێكی هاوشێوەی تربكات كەلەهەرێمی كوردستان ڕوویانداوە،وە ئێمە لەساڵی 2019 وە چاوەڕێی وەڵامی سەرۆكایەتی پەرلەمان بووین هەرنەبوو،دواتر ئاگاداركراینەوە كە پێشنیازە یاساكە بەهۆی ڕەهەندی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی ،بەڵام بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیران لەڕێی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان سەرۆكایەتی پەرلەمانیان ئاگاداركردەوە بەڕەدكردنەوەی پێشنیازەیاساكە!! بە هۆكاری نەبوونی بۆشایی یاسایی و بارگرانی دارایی!!
كەبەڕای ئێمە بۆشایی یاسایمان هەبوو بۆیە ئەو پێشنیازەمان پێشكەشكرد،وەهیچ یاسایەكی تێروتەسەلمان نییە لەهەرێم باس لەچۆنیەتی دۆزینەوەو مافی مناڵە دۆزراوەكان و وونبوەكان و ئەركی حكومەت بكات لەبارەیانەوە،
ڕەدكردنەوەكە بەبڕوای ئێمە خۆلادان بوو لەبەرپرسیارێتی حكومەت بەرامبەر بەو كەیسەو بارگرانی دارایی لەسەری،كە نەدەبوو حكومەت كارڕایی دۆزینەوەی مناڵە وونبوەكان بە بارگرانی دارایی لەقەڵەم بدات !
دەبوو حكومەت لەبری ڕێكخراوەكان كاری دۆزینەوەی مناڵە وونبوەكان لەئەستۆبگرێت تا ڕوداوی نەخوازراوی ڕۆژانی پێشوو دووبارەنەبێتەوە كەكوڕوباوكێك نەتوانن بڕیار لەچارەنوسو نەسەبی خۆیان بدەن دوای 35 ساڵ لەكارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە!!
دیسان دەیڵێمەوە حكومەتی هەرێم لەكەیسی مناڵە وونبووەكانی هەڵەبجە خەمساردو كەمتەرخەمە.
سەرچنار ئەحمەد
18/2/2023

 

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا كۆبووەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا كۆبووەوە
“خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە”
دوات “خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە”
پەیوەنیدر