مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە دوو هاووڵاتی بەفیشەك بریندار كردبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی بەفیشەك بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( د،أ،ع لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .