وتارەكەی سەرۆكی فەرەنسا بە مەترسیدار دادەنرێت



 

ئیمانوێل ماكرۆن دەبێتە جێبایەخی ڕۆژنامەكان لە “كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش”، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی وتارەكەی دوێنێی ماكرۆنی بە “گێچەڵ و زۆر مەترسیدار وەسفكرد.

ڕۆژنامەكە دەڵێت”وتارەكەی ماكرۆن زۆر دووركەوتەوە لە هێڵە پانەكانی بەرەی خۆرئاوای دژ بە ڕووسیا، بە بەڵێنەكانی ناردنی چەكی پەرەسەندوو بۆ ئۆكراینا و قسەكردن لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی دانوستانێكی چاوەڕوانكراو”.

گاردیان وتارەكەی ماكرۆنی سەركۆنە كردووە و پێیوایە، لەژێر لێوەوە ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی ئەوروپا كردووە سەبارەت بە بەرپابوونی جەنگ لە ئۆكراینا، كاتێك ڕایگەیاندووە”ئەوروپا و ڕووسیا بەشێوەیەكی دروست لە كۆتایی جەنگی سارد تێنەگەیشتن”.

هەروەها گاریان ئاماژەی بە وتارەكەی ماكرۆن كردووە كە تێیدا وتبووی”زۆر بە ساكاری خۆرئاوا ناتوانێت خۆی لە دۆزینەوەی ڕێڕەوێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ مۆسكۆ بدزێتەوە”.

دوێنێ‌ هەینی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، داوای چڕكردنەوەی پشتیوانییە خۆرئاواییەكانی كرد بۆ ئۆكراینا، بەڵام بە پێچەوانەی سەركردەكانی ترەوە لە “كۆنگرەی میونشن بۆ ئاشتی”، جەختی لەسەر دانوستانی ئاشتی نەكردەوە وەك “ئامانجی كۆتایی”.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە نوسیویەتی”لێدوانەكانی ماكرۆن بوونە مایەی توڕەكردنی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا و سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ى هاوسنوری ڕووسیا كە بەردەوام پێیانوابووە، هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان گەوجن سەبارەت بە هەڕەشە و دووژمنكارییەكانی ڕووسیا.

 

 

 

 

 

چارەسەر بۆ سەلماندنی “كوڕ و باوكەكەی هەڵەبجە” ڕادەگەیەنرێت
پێت چارەسەر بۆ سەلماندنی “كوڕ و باوكەكەی هەڵەبجە” ڕادەگەیەنرێت
ئەو زەرفە شیرینیەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵەكەت چەند كڵۆ شەكری تێدایە؟
دوات ئەو زەرفە شیرینیەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵەكەت چەند كڵۆ شەكری تێدایە؟
پەیوەنیدر