لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگە و دایەنگەكان بڵاوكرایەوە



لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیستی خواردن و خواردنەوە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوان لەناو حانووتی خوێندنگەكان و هەروەها پێدانی بە منداڵانی ناو دایەنگەكان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو تەندروستی خوێندكاراندا چاوپۆشی لە كەمتەرخەمی هیچ خاوەن فرۆشگا یان ئیدارەی خوێندنگەیەك ناكەن.

لیژنەیەكی تایبەتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری لایەنی تەندروستی فرۆشگا و سەرچاوەی ئاوی دایەنگە و دامەزراوە پەروەردەییە حكومی و ناحكومییەكان دەكات و بەدواداچوون بۆ سكاڵای خوێندكاران و مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكاران دەكات.

خۆگر خالید، سەرۆكی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەكان لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەكەمان پێكدێت لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، تەندروستی، ئاسایش، كاروباری كۆمەڵایەتی، قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام سەردانی دامەزراوە پەروەردەییەكان لە خوێندنگە، باخچەكانی منداڵان، دایەنگەكان، پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكان دەكەن، بەدواداچوون بۆ هەرگرفتێكی پەروەردەیی و هەر سكاڵایەك سەبارەت خوێندنگەكان و فرۆشگاكان و ئاگركوژێنەوە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێكاری یاسایی لەگەڵ لایەنی كەمتەرخەم دەگرنەبەر و لەپێناو تەندروستی خوێندكاراندا چاوپۆشی لە كەمتەرخەمی هیچ خاوەن فرۆشگا یان ئیدارەی خوێندنگەیەك ناكەن.

وتیشی، “بە لیستێك ناو و جۆری ئەو خواردەمەنییانەمان بڵاوكردۆتەوە، كە دەبێت لە خوێندنگاكاندا بفرۆشرێن، بەدەر لەوە هەر شتێكی تر ڕێگەپێدراو نییە”.

سەرۆكی لیژنەی دایەنگا و دامەزراوە پەروەردەییەكان داوای لە خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكاران و مامۆستایان و ئیدارەی ناوەندە پەروەردەییەكان كرد بۆ هەر سكاڵا و تێبینیەك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07708677777 بكەن و بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.

بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
پێت بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
“خەمڵاندنەکان بۆ باجی خانووبەرە دادپەروەرانە نییە”
دوات “خەمڵاندنەکان بۆ باجی خانووبەرە دادپەروەرانە نییە”
پەیوەنیدر