فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) ئاشكرای دەكات، دەبێت گەشتیاران (4) كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێرمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) كە لەلایەن نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت پێویستە (4) كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێرمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن.
دوابەدوای بڕیاری حكومەتی عێراقی بۆ دابەزانی بەهای دۆلار بۆ 130 هەزار دینار و گەیشتنی بە دەست هاووڵاتیان بە 132 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێك، بانكی ناوەندی بڕیاریدا جگە لە فڕۆكەخانەی بەغدا و بەشێكی دیكەی فڕۆكەخانەكانی عێراق، لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر بەو نرخە دۆلار بدرێت بە هاووڵاتیان.