ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند



 

بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن سلێمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی توركیاوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بۆ 45.513 كەس بەرزبۆوە.

وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند”لانی كەم 39.672 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە”.

تائێستاش لانی كەم ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی سوریاوە كە لەلایەن نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی “OCHA” بڵاوكراوەتەوە گەیشتۆتە 5841 كەس.

پێشتر ئاژانسی دەنگوباسی توركیا لە زاری موراد كوروم وەزیری شارستانی و ژینگەی توركیاوە بڵاویكردبۆوە:”ئەو مەلەرزەیەی لە توركیا ڕوویدا 84 هەزار تەلار و باڵەكانی وێرانكردووە”.

ئەمڕۆ نەوت لەم ناوچانە دابەش دەكرێت
پێت ئەمڕۆ نەوت لەم ناوچانە دابەش دەكرێت
وەزیری پەروەردە نۆژەنكردنەوەی ماڵە سووتاوەكەی سلێمانی لە ئەستۆگرت
دوات وەزیری پەروەردە نۆژەنكردنەوەی ماڵە سووتاوەكەی سلێمانی لە ئەستۆگرت
پەیوەنیدر