مالكی: پەیوەندی مێژوویم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە



سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كورد هاوبەشێكی سەرەكین لە عێراقدا.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ میدیاكان وتی، “لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی هێرشەكانی سەر سنوورمان كرد و نامانەوێت عێراق ببێتە شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ‌”.

ڕاشیگەیاند، كورد هاوبەشێكی سەرەكین لە عێراقدا و پەیوەندییەكی مێژوویم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، باسی جێبەجێ‌ كردنی دەستوورمان كردووە و دەبێت كێشەی پەكەكە چارەسەر بكەین.

کۆریای باشوور، بە دراماو گۆرانی پۆپ شۆرشێکی کلتوری بەرپا کردووە
پێت کۆریای باشوور، بە دراماو گۆرانی پۆپ شۆرشێکی کلتوری بەرپا کردووە
بارزانی و قەرەداغی كۆبوونەوە
دوات بارزانی و قەرەداغی كۆبوونەوە