لە ترسی بومەلەرزە خوێندن لە زانكۆكانی ئیستەنبوڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی



سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، دەوامكردن لە زانكۆكانی شاری ئیستەنبوڵ لە توركیا گۆڕدرا بە دەوامی ئەلیكترۆنی (ئۆن ڵاین)، پاش هۆشارییەكان لە ڕوودانی بومەلەرزەیەكی وێرانكەری هاوشێوەی ئەو بومەلەرزەیەی لە 6ی ئەم مانگەدا لە باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە ڕوویدا.


سەرچاوەكە بە میدیا خۆجێییەكانی ڕاگەیاندووە”ئیدارەی زانكۆكان خوێندكارانیان سەرپشك كردووە لەنێوان دەوامی ئامادەبوون و ئەلیكترۆنی، وەك ڕێكارێكی ئاگاداریی لە پاش هۆشدارییەكانی پەیوەست بە ڕوودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە شارەكەدا.

دوێنێ‌ هەینی ڕۆژنامەی “حوڕییەت”ی توركی بڵاویكردەوە”بە وتەی شارەزایانی بومەلەرزە، بومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكەی ئیستەنبوڵ زیانەكانی زۆر زیاتر دەبێت لەوەی لە كەهرەمان مرعش ڕوویدا، لەڕووی وێرانكاریی و ئەو دەرهاویشتانەی بەدوایدا دێت، وێڕای ئاكامە خراپە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان، بە واتایەكی تر بومەلەرزەكەی كەهرەمان مرعش، وەك پرۆڤە دەبێت بەراورد بەوەی لە ئیستەنبوڵ ڕوودەدات”.

ڕۆژنامەكە نوسیبوی”ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە بوونی 1164000 تەلار و 4.5 ملیۆن ئاپارتمان دەكەن لە ئیستەنبوڵ و هەریەكەیان بەڕێژەیەكی مامناوەند 3.3 كەسیان تێدایە”.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50

 

 

وەزیری پەروەردە نۆژەنكردنەوەی ماڵە سووتاوەكەی سلێمانی لە ئەستۆگرت
پێت وەزیری پەروەردە نۆژەنكردنەوەی ماڵە سووتاوەكەی سلێمانی لە ئەستۆگرت
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر