نرخی دۆلار دابەزی



نرخی دۆلار كەمێك پاشەكشەی بەخۆوەبینی كە هاوكاتە لەگەڵ چاودێری بازاڕ بۆ بڕیارەكانی بانكی ناوەندی ئەمریكایی.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لەبەرامبەر یورۆ و جونەیهی ئیستەرلینی دابەزینی بەخۆوەبینی، بەو پێیەی بازاڕ خۆی ڕێكدەخاتەوە بەر لە پشووی كۆتایی هەفتە و چاوەڕوانی دەستەواژەكانی پلانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵە (بانكی ناوەندی ئەمریكایی) بۆ درێژەدا بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان كە تائێستاش بەرزە.

دەستەواژەی دۆلار لە نوێترین مامەڵەدا بەڕێژەی 0.24% پاشەكشەی بەخۆوەبینی و گەیشتە ئاستی 103.83 دوای ئەوەی پێشتر 104.67 بوو كە بە بەرزیترین ئاست لە شەشی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە دادەنرێت.

جونەیهی ئیسترلینی بەڕێژەی 0.48% بەرزبۆوە و گەیشتە 1.2044 دۆلار، یورۆش بەڕێژەی 0.22% بەرزبۆوە و گەیشتە ئاستی 1.0696 دۆلار، دوای ئەوەی پێشتر بۆ 1.06125 دۆلار دابەزی و نزمترین ئاستی لە شەشی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە تۆماركرد.

 

لە ترسی بومەلەرزە خوێندن لە زانكۆكانی ئیستەنبوڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی
پێت لە ترسی بومەلەرزە خوێندن لە زانكۆكانی ئیستەنبوڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی
لەسەر مردنی ژنێک لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
دوات لەسەر مردنی ژنێک لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر