زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوە دەدات



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكە، ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.


بەپێی ڕووكردنەوەیەك كە لەلایەن نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بڵاوكرایەوە”درەنگانێكی شەوی ھەینی بەهۆی بەكارهێنانی تەقسیمی كارەبایی لە ژورێكی باڵەخانەی یەكی بەشەناوخۆییەكانی ئیسكانی زانكۆی سلێمانی كە تایبەتە بە خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی دەرمانسازی ئاگر كەوتەوە”.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە”خۆشبەختانە گیان وتەندروستی تەواوی خوێندكارەكان پارێزراوبوو، تەنیا زەرەری ماددی هەبووە لە چەند خوێندكارێكی ئەو ژورە، لایەنی پۆلیس وبەرگری شارستانی سەردانی شوێنەكەیان كردووە ولێكۆڵینەوەی خۆیان كردووە، هەر بۆیە ڕێوشوێنێ پێویست گیرایەبەر بۆ خوێندكارانی ئەو ژورە و داواشكرا ھەر خوێندكارێك پێویستیەتی شوێنی تری بۆ دابیندەكرێت بە شیوەیەكی كاتی و پاسی هاتووچۆی ڕۆژانەیان بۆ دابین دەكرێت”.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دەڵێت”كاردەكرێت بۆ چاككردنەوەی ژورەكە ودابینكردنی پێداویستیەكانی وهەوڵدانیش بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو زەرەرە مادییانەی كە خوێندكارەكانی ئەو ژورە پێیان گەیشتووە، دواتر پشت بەست بە ڕاپۆرتەكان دووبارە چێكی سیستەمی ئاگاداركردنەوە وئاگركوژێنەوەكان لەو باڵەخانە دەكرێت”.

زیلینسكی: بەسەر پۆتین و ڕووسیادا سەردەكەوین
پێت زیلینسكی: بەسەر پۆتین و ڕووسیادا سەردەكەوین
بەرشەلۆنە تێوەگلا و باردۆخی خراپە
دوات بەرشەلۆنە تێوەگلا و باردۆخی خراپە
پەیوەنیدر